کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئێران بەرزبۆوە

.

02:29 PM - 09/11/2019



 ژمارەی قوربانیانی ئەو بومەلەرزەیەی شەش پارێزگای ئێرانی هەژاند بۆ شەش كوژراو بەرزبۆتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئەردەبیل، گیلان، ئازەربایجانی خۆرئاوا، زەنجان و قەزوین نزیكەی 312 كەس برینداربوون كە برینی 12 كەسیان سەختەو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كەهەر بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە شەش كەس گیانیان لەدەستداوەو زیان بە 370 گوندی سەر بەو شارانە گەیشتوەو لە گوندی ورنكش نزیكەی 30 ماڵ بەتەواوی وێران بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە