کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس گرنگی بە تواناكانی ئیڤان راكیتیچ دەدات

.

11:24 AM - 09/11/2019

 بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئیڤان راكیتیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەست پێ كردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی یۆڤی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی راكیتیچ گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدەن   سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە تایبەتی لە پێش كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەدا بەرپرسانی خانمە پیرەكە داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی بلاوگرانا   ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی   لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : جگە لە یانەی یۆڤانتۆس چەند یانەیەكی تری بەهێزی ئەوروپا ئارەزوویەكی زۆر دەكەن لە ماوەی داهاتودا ئیڤان راكیتیچی تەمەن 31 ساڵ ببەنە ریزی یانەكەیانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە