کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاراستەی كەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەكات

.

10:14 PM - 07/11/2019

بەڕێز: هاوڕێ ڕواندزی - بەڕێوەبەری كەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
‎بەڕێزان: جێگری بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشەكان
‎بەڕێزان كارمەندانی كەناڵی هەولێر

‎بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵەكەتان و تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە بەرهەمتان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی هەولێر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم و وەك هەمیشە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و گەیاندنی پەیامی دڵسۆزانەو یەكێتیانە پاڵپشت و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوە.
‎بۆ ئەمڕۆ كەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان زەڕوڕەتێكی گرنگە لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان.
هاوكات ئەركی ئێوەو سەرجەم ئۆرگانە میدیاییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە داكۆكیكاری سەرسەخت بن لە سیاسەتی ڕاست و دروستی یەكێتی و مینبەری گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بن و دڵسۆزانە كاربكەن بۆ خزمەتی كۆمەڵگای كوردی.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیوادارم ڵەپێشكەوتنی بەردەوامدا بن.


‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ
‎ئەندامی سەركردایەتی و
‎لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە