کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 3 ساڵدا عیراق لە بەرهەمی كارەبادا دەگاتە ئاستی خۆژێنی

.

06:14 PM - 07/11/2019

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای دەكات: كە بۆ گەیشتنە ئاستی خۆژێنی لە بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبادا پێویسیتیان بە 3 ساڵی تر دەبێت.
لەو بارەیەشەوە عەباس جوبر بریكاری وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند: كە ئاستەمە بتوانن لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا بگەنە ئاستی خۆژێنی لەبەرهەمهێنانی كارەبادا و بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجەش لایەنی كەم پێویستیان بە 3 ساڵی تر دەبێت.
لەمیانەی  ووتەیەكیدا لە كۆنگرەی تایبەت بە ووزە كە لە وڵاتی میسر بەرێوەدەچێت، بریكاری وەزیری كارەبای عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: كە ئێستا عیراق رۆژانە 19 هەزارو 500 مێگاوات كارەبا بەرهەمدێنێت، كە لەراستیدا خۆی پێویستی بە 26 هەزارو 500 مێگاوات كارەبایەو بۆ پركردنەوەی پێویستیەكانیشی  بڕی 7 هەزار مێگاوات لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
وتیشی: ئەو بڕە كارەبایەی لە عیراقدا ئاماژە بەبەرهەمهێنانی دەكرێت، بەدەرە لە ووزەی كارەبای هەرێمی كوردستان  و ئەوان بەشێوەیەكی سەربەخۆ و جیاكراوە لە سیستمی ناوەندی كارەبای عیراق ووزەی كارەبا بۆ خۆیان بەرهەمدەهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە