.
03:45 PM - 15/04/2015
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی پیرۆزی یادی له دایكبوون 2015 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی توركیا پێشانگای "عاشقی نه‌بی ئایاسۆفیا"ی بۆ هونه‌ردۆستان كرده‌وه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه كه له مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕێوه‌چوو وه‌زیری كاروباری ئایینی توركیا مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز، راوێژكاری وه‌زاره‌تی كلتوور و گه‌شتوگوزار ئه‌حمه‌د هالوك دورسون، پارێزگاری ئیستانبوڵ واسیپ شاهین و ژماره‌یه‌كی زۆر میوان به‌شداریان كرد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز به ده‌نگی مامۆستا عه‌لی ته‌ل، ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حه‌میدی ئاكسێكی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش له پاش 85 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره له به‌شی ناوه‌وه‌ی ئایاسۆفیا قورئانی پیرۆز بخوێندرێت.
ئایاسۆفیا، مۆزه‌خانه‌یه‌كی مێژوویی ئیستانبوڵه، كه له‌لایه‌ن قوستەنتینی یه‌كه‌م ئیمپراتیۆریه‌تی بیزه‌نیته‌كانه‌وه له‌نێوان ساڵانی 532-537ی زاینی له ناوه‌ندی شاری كۆنی نیمچه‌دوورگه‌ی مێژوویی ئیستانبوڵ دروست كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1453دا له‌لایه‌ن توركه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، له‌لایه‌ن سوڵتان محەمەدی دووەم كرا به مزگه‌وت.
له ساڵی 1935ه‌وه وه‌ك مۆزه‌خانه به‌كارده‌هێنرێت.
ناوی بیناكه، وشه‌ی "سۆفیا" ناوی هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵكو له یۆنانی كۆندا به سۆفۆس واتا "سه‌رمه‌شق" هاتووه. له‌به‌رئه‌وه ناوی "ئایا سۆفیا" به واتای "سه‌رمه‌شقی پیرۆز" یان "سه‌رمه‌شقی ئیلاهی" دێت، له مه‌زهه‌بی ئۆرسۆدۆكسدا به یه‌كێك له سێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خواوه‌ند دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە