ئاگادارییەک لە خانەوادەی ژەنەراڵی پاییزەوە

.

23581 جار بینراوە

11/6/2019 -

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە خانەوادەکەمان خەریکی ئامادەکارییە بۆ سازکردنی چلەی شاعیری کۆچکردوو محەممەد عومەر عوسمان، تاکە مەراسیمی چلەی شاعیر ئەوەیە کە ئێمە ئێستا ئامادەکاریی بۆ دەکەین و هەر بەڕێزێک خۆی بە دڵسۆزی شاعیر دەزانێت؛ بانگهێشتی دەکەین بۆ هاریکارییمان لەم مەراسیمەدا.
هەروەها هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە مامەڵەکردن بە بەرهەم و میراتی ژەنەراڵی پاییز-ەوە بە تەنیا مافی ئێمەیە، بە تایبەتیی تاقە دیوانەکەی «لە غوربەتا»، کە هەوڵ دەدەین لە ئاییندەدا بە شێواز و چاپێکی شاییستەوە لە چاپی بدەینەوە و بیخەینە بەر دەستی خوێنەران و هۆگرانی شیعرە پاییزییەکانی ژەنەراڵ.
وەکو پێڕەوییکردن لە نەریتی باویش، کەلوپەل و ئامرازە بەکارهێنراوەکان و نووسین و تابلۆکانی شاعیریش بۆ نماییشکردن هەڵدەگرین و لە کاتی خۆی و لە جێگەی شیاودا بۆ هەواداران نماییش دەکرێن.
یادی ئەم شاعیرە مەزنەمان هەر گەش بێت و با هەمیشە خۆشەویستییە گەورەکەی بۆ مرۆڤ و سرووشت و گیانلەبەران بەرز ڕابگرین و نەهێڵین یادەکەی خامۆش بێت.

خانەوادەی محەممەد عومەر عوسمان
٦/١١/٢٠١٩
سلێمانی

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەردەکات

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات بەمەبەس زیاتر