کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەكرا

.

04:45 PM - 05/11/2019

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگادارنەكردۆتەوە كە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب بكەن.
سەرچاوەیەك لەگەنجینەی سلێمانی راگەیاند: لە لایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ فەرمانێكمان بۆ نەهاتووە لەسەر دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ.
وتیشی: تائێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە كە یەكەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت دیار نیە.
ئەگەرچی پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو: هەموو پێنجی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام ئەمڕۆ كە 5ی تشرینی دووەمی 2019 یە، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەكرا‌و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە