کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سەر داوای منداڵێكی 8 ساڵان بەریتانیا 10 خێزانی سوری دەباتە لەندەن

.

06:30 PM - 18/09/2015

 منداڵێكی تەمەن 8 ساڵانی سوری، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رازیكرد تاكو كارئاسانیان بۆ بكات لەگەڵ 10 خێزاندا بچنە لەندەن.
ڕاگەیاندنەكانی لوبنان بڵاویانكردەوە دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی كامپی ئاوارە سورییەكانی كردووە لە لوبنان و لەگەڵ منداڵێكی 8 ساڵان دەكەوێتە گفتوگۆ كە منداڵەكە زمانی ئینگلیزی زانیووە.
لە كۆتایی گفتوگۆكەیاندا كامیرۆن لە منداڵەكەی پرسیووە ئاواتت لە ژیاندا چ شتێكە، منداڵەكە لە وەڵامدا وتوویەتی: دەمەوێت لە لەندەن بژیم.
ئەو وەڵامەی منداڵەكە كاریگەری لەسەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داناو داوای لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی كردوە كارئاسانی بۆ ئەو خێزانە بكەن بۆ گەشت كردن بۆ بەریتانیا.
ڕاگەیاندنەكان ئەوەشیان بڵاو كردۆتەوە منداڵەكە وتویەتی ئێمە تەنها نین 10 خێزانین و لە گوندێك ژیاوین ئێستا من باوكم نەماوە و كەس نییە پارێزگاریمان لێبكات.
دوای ئەمە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە لوبنان هەوڵەكانی بۆ تەواوكردنی كارەكانی ئەو 10 خێزانە سورییە دەستپێكردووە تا لە ئایندەیەكی نزیكدا بیاننێرن بۆ بەریتانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە