.
04:29 PM - 30/10/2019
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوکردەوە.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی ڕاگەیاند: لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوزایارانی خوێندنی باڵا بەتایبەت ئەو خوازیارانەی کۆنمرەیان لە (%٦٠) کەمترەو لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری کردنەوەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) پەسەندکرد، بۆ ئەو مەبەستە بە ئیمزای د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێنمایی ژماره (7)ی ساڵی (2019) بە ژمارە (17771) لە ڕێکەوتی (28/10/2019) ئاراستەی سەرجەم زانکۆکان کرا.
لەبارەی مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: تێکرای نمرە (معدل)ی بەکالۆریۆسی پێشکەشکار ڕەچاوناکرێت بۆ پێشکەشکردن، واتە هەر پێشکەشکارێک تێکڕای نمرە (معدل)ی (٥٠%) بێت ئەوا مافی هەیە پێشکەشی ئەم جۆرە خوێندنە بکات، وتیشی: مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی لە لایەن لیژنەی زانستی ئەو بەشە دادەنرێت کە ئەم جۆرە خوێندنە دەکاتەوە، بە مەرجێک لەلایەن ئەنجومەنی کۆلێژ و ئەنجومەنی زانکۆ پەسەند بکرێـت و دواتر پێویسته ڕهزامهندی وهزارهت سهبارهت به مەرجی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی وهربگیردرێت، هەروەها نابێت تەمەنی پێشکەشکار لە (40 ساڵ) زیاتر بێت.
سەبارەت بە ماوهی کۆرسەکانی خوێندن و بڕوانامە، عەباس ئەکرەم وتی: ماوهی ههر كۆرسێك بریتی دهبێت له (15) پانزه ههفته به تاقیكردنهوهكانیشهوه، بڕوانامەی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی بەکاردێت بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی نمرە (تحسین معدل)ی بەکالۆریۆس تاکو دواتر پێشكهشكار بتوانێت پێشکەشی خوێندنی باڵا/ماستەر بکات كه رێژهی (60%)ی كۆنمرهی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و (40%)ی كۆنمرهی بهكالۆریۆس كۆدهكرێنهوهو دهبێته نمرهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستهر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە