کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. یوسف گۆران: هەموو هەنگاوەكانمان كاركردنە بە ئاڕاستەی كواڵیتی خوێندن و فێركردن لە زانكۆكانمان

.

03:21 PM - 15/04/2015

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت: هەموو هەنگاوەكان كاركردنە بە ئاڕاستەی كوالێتی خوێندن و فێركردن لە زانكۆكاندا.
لەمەراسیمی كردنەوەی وۆركشۆپی (پرۆسەی بۆلۆنیاو ئاوێتەبوونی زانكۆكانی كوردستان بەستانداردی زانستی ئەوروپا)، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتارێكدا بەگرنگیەوە ئاماژەی بە پرۆسەی (بۆلۆنیا) كردو رایگەیاند: پرۆسەی (بۆلۆنیا) بریتیە لە كۆمەڵێك گرێبەستی زانستی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا بەمەبەستی ستاندارد كردنی كوالێتی و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە