کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاستی دابەزینی تۆماركرد

.

04:53 PM - 26/10/2019


 پاش ئەوەی بانكی ناوەندی توركیا نرخی سودی 250 خاڵی تر كەمكردەوە بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا لەبری بەرزبوونەوە دەستی بە دابەزینی زیاتر كردووەو بەهای یەك دۆلاریش گەیشتۆتە نزیكەی (6) لیرە كەئەوەش بەنزمترین ئاستی بەهای ئەو دراوە دادەنرێت لەپاش دەستپێكردنی هێرشە داگیركرایەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.
لەوچوارچێوەیەشدا  بەهای لیرەی توركی لە دواین مامەڵەكانی دراوی بۆرسەی توركیدا بەرێژەی سەدا (سفر) پۆینت (5) لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای یەك دۆلاریش گەیشتە (5) لیرەو (76) قروش كە ئەوەش لە ماوەی ئەم مانگەو لەپێش دەستپێكی هێرشەكانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بە نزمترین ئاست دادەنرێت.
بەپێی ووتەی چاودێرانیش دابەزینی بەهای لیرە پەیوەندی بەو دۆخە نالەبارە ئابوریەوە هەیە  كە ماوەیەكە ئەو ووڵاتەی گرتۆتەوەو سەركەوتوو نەبوونی دەسەڵاتدارانی توركیاش لە دۆزینەوەی رێگە چارەیەكی گونجاو بۆ رێگریكردن لەزیاتر بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان و دابەزاندنەوەی نرخی كاڵاكان لەبازاردا یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرەوخراپتر رۆیشتنی ئابوری توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە