کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم نەوت تەسلیمی بەغدا دەكات

.

06:19 PM - 18/10/2019



 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات  كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش كۆتایی ئەمساڵ و بەپێی ئەو ریككەوتنەی لەنێوانیانیدایە  نەوتەكەی خۆی تەسلیمی بەغدا بكات.
لەوبارەیەشەوە  سوهام شەنون ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی لەسەر بودجەی گشتی 2020ی عیراق وەربگرێت نەوتەكەی خۆی تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
وتیشی: ئەو نەوتەی هەرێم تەسلیمی بەغدای دەكات لەچوارچێوەی رێككەوتنی بودجەدا دەبێت بۆ ساڵی 2020 ئەمە لەكاتێكدا تائێستا هەرێم ئامادە نەبووە هیچ بڕە نەوتێك لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2019دا تەسلیم بكات و رەنگە بۆ قەرەبووی ئەو بابەتەش بەغدا هەرێم ناچاربكات لەسەرو 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە برێكی زیاتر لە نەوت لە هەرێم وەربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە