کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی رافیدەین بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتیان

.

04:42 PM - 18/10/2019



بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو یەكە نیشتەجێبونەكانیان بانكی رافیدەینی عیراق بڕی 30 ملیۆن دینار قەرزی دارایی بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 30 ملیۆن دیناری تر قەرزی دارایی بە هاوڵاتیان دەدات.
 لەوبارەیەشەوە  نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەن بڵاویكردۆتەوە كە دەبێت ئەو فەرمانبەرەی خوازیاری وەرگرتنی قەرزەكەیە بەڵگەنامەی پێویست پێشكەش بكات كە ئەو خانووە یان یەكە نیشتەجێیە موڵكی خۆیەتی و تاپۆی هەیە و مەبەستێتی كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ ئەنجام بدات.
 ئاماژەی بەوەشداوە  كە قەرزەكە لەماوەی 10 دەساڵدا وەردەگیرێتەوەو مەرجە كەسەكەش خانوەكەی تا پێدانەوەی تەواوی قەرزەكە بخاتە رەهەنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە