کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بارانبارین دەستپێدەكات

.

10:52 AM - 18/10/2019



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەدا ، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەب پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی رۆژی شەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2019ەوە سەرەتا باران بارین بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێبكات.
كەشناسی هەرێم روونیشیكردوەتەوە ، لەڕۆژی یەكشەممە لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لەناوچە شاخاویە سنووریەكان بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لەكاتی بارانبارین هەورە بروسكەی لەگەڵ بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە