کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوەندی ڕەهەند زنجیرەی فەلسەفە بۆ نەوجەوانان ڕادەگەیەنێت

.

01:29 PM - 16/09/2019

ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند پرۆژەیەکی نوێی چاپ و بڵاوکردنەوە ڕادەگەیەنێت، کە خۆی لە چاپکردنی کتێبی فەلسەفیدا بۆ نەوجەوانان دەبینێتەوە.
سەبارەت بە پرۆژەکە"ئارام سدیق"  بەڕێوەبەری چاپ لە ناوەندی ڕەهەند  بەگەلی كوردستانی راگەیاند" ئەم پرۆژەیە لە زنجیرەیەک کتێب پێک دێت، کە بە شێوەیەکی ئاسان و لە فۆڕمی چیرۆکی پەندئامێز و فیکرییەوە بیری فەلسەفی دەگوێزێتەوە و بەشێوەیەکی ئاسان بیر و ئەندێشەی فەلسەفی بە نەوجەوانان دەگەیەنێت، ئەم زنجیرەیە ئێستا دوو کتیبی ئامادەیە و لە سەرەتای مانگی نوێدا بڵاو دەکرێنەوە".
سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەکە بەڕێوەبەری چاپ لە ناوەندی ڕەهەند وتیشی " تا ئێستا بە شێوەیەکی ورد و ڕێکخراو کار لەسەر گەیاندنی بیری فەلسەفی بە نەوجەوانان نەکراوەە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە پچڕپچڕ کار لەم بوارەدا کراوە، بەڵام کارێکی ڕێکخرا و بە بەرنامە نەبووە. بۆیە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە یەکەمین پڕۆژە لەو بوارەدا کە بەشێوەیەکی بە بەرنامە کار بۆ گەیاندنی بیری فەلسەفی دەکات بۆ نەوجەوانان".
ناوەندی ڕەهەند ناوەندێکی رۆشنبیریی و کولتوورییە و بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دامەزراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە