.
10:02 AM - 13/09/2015
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رۆژى 12/9/2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) به‌شدارى له پرسه‌ى شه‌هیدى قاره‌مان (ژیلوان شیروان ئه‌حمه‌د) كرد كه تاقانه‌ى شه‌هید شیروانى باوكى بوو، دوێنێ له ئازاد كردنه‌وه‌ى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك شه‌هید بوو.
له وته‌یه‌كدا جێگرى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) وتى: له رۆژى 11ى سێپته‌مبه‌ردا پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان له پێناو ئازادى و دیموكراسیدا قوربانیان داوه به‌و هه‌نگاوه‌ش ئیسپاتیان كرد كه له‌به‌ره‌ى ئازادیخوازانى جیهاندان دژى تیرۆر‌و تیرۆریستان، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سڵاوى بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى 11ى سێپته‌مبه‌ر له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نارد، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌كانى (ى.ن.ك) له سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا قاره‌مانانه ده‌جه‌نگن و ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى وه‌كو كه‌مالى حاجى ئاغا‌و شه‌هید شێركۆو سه‌ڵاح دیلمانى و لیوا حسێن و نه‌ریمان دۆشكه‌و چه‌ندانى تر‌ى پێشكه‌ش به‌م خاكه كردووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌هیده‌ى ئه‌مڕۆشمان تاقانه‌یه‌و باوكیشى شه‌هیدى یه‌كێتىی نیشتمانیى كوردستانه و سه‌ربه‌عه‌شیره‌تێكى قاره‌مانى وه‌كو سمایل عوزێرییه كه له شۆڕشى شێخ مه‌حموده‌وه تا رۆژگارى ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌ڵه پیاویان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و ده‌یان شه‌هیدیان به كوردستان به‌خشیوه.
له كۆتاییدا جێگرى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) درودى نارد بۆ رۆحى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد و كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە