کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەفین دزەیی: مووچەی هیچ مانگێكی فەرمانبەران نافەوتێت

.

02:52 PM - 02/09/2015

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: مووچەی هیچ مانگێگی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت بەڵام دوا دەكەوێت

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند: بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هەرێم لە ئێستادا وەزیری دارایی هەرێم لەتوركیایە، بۆئەوەی میكانیزمێكی گونجاو دابنێن كە راستەوخۆ داهاتی نەوتی هەرێم بگرێتەوە كوردستان. سەبارەت كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران سەفین دزەیی رایگەیاند: مووچەی هیچ مانگێكی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت، بەڵام دوادەكەوێت. وتیشی: هۆكاری دواكەوتنی مووچە فەرمانبەران بۆسێ‌ مانگ دەگەرێتەوە بۆ بەغدا بۆ هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە