کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان 6500 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر تیرۆرستان ئەنجامداوە

.

02:38 PM - 02/09/2015

فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان هەزاران هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر داعشگاكانی عیراق و سوریا ئەنجامداوە.
ئاشتۆن كارتەر, وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی ڕایگەیاند: فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا   شەش هەزارو 500 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر داعشگاكانی عیراق‌و سوریا ئەنجامداوە. ئاشتۆن كارتەر تەئكیدی لەبەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی داعش كردەوەو رایگەیاند: تیرۆرستانی داعش لەناودەچن بەڵام كاتی دەوێت. لەبارەی مەشق‌و راهێنانی سەربازی بەهێزە ئەمییەكانی عیراق رایگەیاند: تائێستا مەشقی سەربازی بە112 هەزار عیراقی بۆبەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی داعش كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە