کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سی ئای ئەی ‌و هێزە تایبەتەكانی‌ ئەمریكا لە سوریا سەركردەكانی داعش دەكەنە ئامانج

.

02:30 PM - 02/09/2015

ڕۆژنامەیەكی‌ ئەمریكا ئاشكرایدەكات، دەزگای‌ هەواڵگریی‌ ناوەندی‌ ئەمریكا ‌و فەرماندەیی‌ هێزە تایبەتەكان، سەرقاڵی دارشتنی‌ پلانێكن بۆبەئامانجكردنی‌ سەركردەكانی‌ داعش لەسوریا.
ڕۆژنامەی‌ واشنتۆن پۆستی‌ ئەمریكا، لەزاری‌ گەورە بەرپرسانی‌ ئەمریكاوە بڵاویكردەوە: هێرشی‌ فڕۆكە جەنگییەكانی‌ هاوپەیمانیی‌ نێودەوڵەتی‌ سەركەوتوو نەبووە، لەبەئامانج كردن ‌و كوشتنی‌ سەركردەكانی‌ رێكخراوی تێرۆریستی داعش، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەواڵگریی‌ ناوەندی‌ ئەمریكا ‌و فەرماندەیی‌ هێزە تایبەتەكان، سەرقاڵی‌ دارشتنی پلانێكن بۆ بەئامانجكردنی‌ سەركردەكانی‌ داعش لەناو سوریادا. بەوتەی‌ بەرپرسانی‌ ئەمریكا، بەشێكی پلانەكەی‌ هەواڵگریی ‌‌و فەرماندەیی‌ هێزە تایبەتەكان ی‌ ئەمریكا جێ‌ بەجێ‌ كراوەو هەفتەی رابردووش، جونێد حسێن یەكێك لەسەركردەكانی‌ رێكخراوی داعش لەسوریا، لەهێرشێكی‌ ئاسمانیدا كوژراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە