کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەدەپە لەئیزمیر كۆبونەوەیەكی ئاشتی ڕێكخست

.

02:27 PM - 02/09/2015

بلۆكی ئاشتی ئیزمیر كە لە بەشێك لەدامەزراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و هەدەپە پێكدێت، لەشاری ئیزمیر كۆبونەوەیەكی ئاشتی رێكخست.
بە دروشمی (نەخێر بۆ شەڕ، چەكەكان بێ دەنگ بێت و گەلان قسە بكەن)  كۆبونەوەیەك لە شاری ئیزمیر رێكخرا و بەشداربوان دوای تێپەڕبونیان بەخاڵەكانی پۆلیس لەگۆرەپانی ئیزمیر كۆبونەوە
جەم تەرزی هاوسەرۆكی بلۆكی ئاشتی ئیزمیر، ئاماژەی بەوەكرد بەمەبەستی وەستاندنی شەڕ و چەسپاندنی ئاشتیی چالاكییەكەیان رێكخستووە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە شەڕ و توندوتیژی بوەستێت.
لای خۆشییەوە ئەرتوگرۆل كوركچو پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئیزمیر، رایگەیاند: توركیا بێویستی خۆی دوچاری شەڕ بووە كە شایەنی نییە.
پەرلەمانتارەكەی هەدەپە روونیشی كردەوە بابەتی مۆڵەتی سەربازیی نوێ لە پەرلەمانی توركیا تاوتوێ دەكرێت و ئاشكرای كرد كە پەسەند نەكردنی ئەو مۆڵەتە سەربازییە بۆ دواڕۆژی ناوچەكە گرنگی خۆی هەیە.
هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد كە توركیا لە نێوان سەربەخۆیی و دیكتاتۆری ماوەتەوە، وویشتی:  بە بوێری هەموو بەیەكەوە بە تورك، كورد، عەرەب، ژن، پیاو، جوتیار و كرێكار دواڕۆژێكی دیموكراسی هاوبەش لە وڵات دادەمەزرێنین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە