.
02:24 PM - 02/09/2015
گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە هۆی ڤایرۆسێكەوە بەشداری دوویاری دۆستانەی هەڵبژاردەكەی ناكات لەبەرامبەر بۆلیڤیا و مەكسیك.
یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەپێگەی ئەلیكترۆنیاندا بڵاویانكردۆتەوە: لەرۆژی یەكشەممەی رابردووە وە گۆنزالۆ هیگواین دوچاری ڤایرۆسێك بووە كەبۆتە هۆی بێ هێزی و بێتاقەتی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یاریزانی ناوبراو هەر بەوهۆیەوە هیگواین ناتوانێت لەیاریە دۆستانەكانی ئەرجەنتین لەبەرامبەر بۆلیڤیا و مەكسیك بەشداری بكات باسیان لەوەشكردووە : لەئێستادا هیگواین لەژێرچاودێری پزیشكدایە و چارەسەری بۆدەكرێت بە دوركەوتنەوەی هیگواینیش تانگۆ 6 یاریزانی لەدەستدا كەئەوانیش ئەنخێل دیماریا و زابالێتا و پاستۆری و گارای و لۆكاس بیلیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە