کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیاد بەدواداچوون بۆ پیس بوونی ئاوی ریۆ دی جانیرۆ دەكات

.

02:17 PM - 02/09/2015

هەرسەبارەت بە یاریەكانی ئۆڵۆمپیادی 2016ی ریۆ دی جانیرۆ لێكۆڵینەوەكان لە پیسبوونی ئاوی ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل بەردەوامە و سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیادیش رایگەیاند : دەبێت پێش دەستپێكردنی یاریەكان لێكۆڵینەوە لە ئاوی روبارەكە بكەین.
كارلۆس نوزمانی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی 2016ی ریۆ دی جانیرۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەدڵنیایەوە لێكۆڵینەوەی تەندروستی لە ئاوی ریۆ دی جانیرۆ دەكەن و لەئەنجامی هەبوونی هەر ڤایرۆسێك  هۆشیاری دەدەن وتیشی : لەماوەی چەند مانگی رابردوودا  ئیرك هیلی ئەڵمانی بەشداری لە پێشبڕكێیەكی بچوكدا كرد لە ریۆ دی جانیرۆ بوو بەڵام دواتر دوچاری هەوكردنی پێست بۆوە و پزیشكەكان پێیان راگەیاندووە كە لەرێگەی ئاوەوە دوچاری ڤایرۆس بۆتەوە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی 2016 باسی لەوەشكرد : ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی بەرازیل بەوردی بەدواداچوون دەكەن و لە پیسبوون یاخود پاكی ئاوەكە هەمووان دڵنیادەكەنەوە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە