کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی عیراق لەرێگەی بەندەرەكانی باشورەوە كەمیكردوە

.

09:24 PM - 01/09/2015

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند: كە بۆ مانگی ئاب تێكرای هەناردەكانی نەوتی  عیراق لەرێگەی بەندەرەكانی پارێزگای بەسرەوە نزیكەی 40) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردوەو توانراوە رۆژانە تەنها (3) ملیۆن و (21) هەزار بەرمیل هەناردەبكرێت ئەمە لە كاتێكدا بۆ مانگی تەمموز بری هەناردەكردنی نەوت لەو بەندەرانەوە (3) ملیۆن و (60) هەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەراندبوو. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە هۆكاری كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەرەكانەوە بۆ سەرقاڵبوونی بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت دەگەرێتەوە بە جیاكردنەوەی نەوتی سووكی بەرهەمهاتووی كێڵگە نەوتیەكان لەو نەوتە قورسەی لەگەڵیدا بەرهەم دێت هاوكات دۆزینەوەی میكانزمێكی سەركەوتوو بۆ لێكتر جیاكردنەوەیان كەوا دەكات بتوانرێت برێكی زیادە لە نەوتی ئەو كێڵگانە هەناردە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە