کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەكانی توركیا بۆ عیراق بۆ مانگی تەمموز بەرێژەی 5% زیادیكردوە

.

09:19 PM - 01/09/2015

بۆ مانگی تەمموزی رابردوو تێكرای هەناردەكانی توركیا بۆ عیراق بەرێژەی سەدا (5) زیادیكردوەو پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بەهای ئەو هەناردانە بۆ (10) ملیار دۆلار بەرزببێتەوە. لەوبارەیەشەوە سەرۆكی  ئەنجومەنی پیاوانی خاوەنكاری توركیا عیراق رایگەیاند لەم هەفتەیەدا كۆتایی بە دواهەمین دانوستانەكانی تایبەت بە پێكهێنانەوەو رێكخستنی ئەنجومەنی پیاوانی خاوەنكاری توركیا عیراق دێت و ئەنجومەنەكەش بۆخۆی رۆلێكی باش دەگیرێت لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكان و سەردانی بەرپرس و لێپرسراوان لەنێوان هەردوو ووڵاتدا. وتیشی: لەبەرنامەدایە بۆ ساڵی داهاتوو ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد لەنێوان توركیاو عیراق دابمەزرێنین و وێرای چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر چەند پێشانگایەكی هاوبەشیش رێكبخەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە