کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فشاری رێكخراوە مەدەنیەكان

.

09:14 PM - 01/09/2015

بزوتنەوەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل رایگەیاند، كۆمپانیای ڤیۆلیای فەڕەنسی لە پڕۆژەیەكی تراموای كە لەشاری قودس جێبەجێ دەكرێت كشاوەتەوە محەمەد نەواجعە بەرپرسی گشتی بزووتنەوەی بایكۆتكردنی ئیسرائیل لەلێدوانێكیدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە، كۆمپانیای ڤیۆلیای فەڕەنسی كە لەچەندین كەرتی ئابووری لە ئیسرئیل كاردەكات، لە پڕۆژەی گەیاندنی هێڵی تراموای بۆ یەكێك لە كۆمەڵگە نیشتەجێكانی جولەكە لە قودس كشاوەتەوە، بڕیاری كۆمپانیاكەش بەرهەمی ئەو فشارانەیە كە ماوەی حەوت ساڵە بزوتنەوەكەیان خستوویەتیە سەریان. راشیگەیاند: هێڵی تراموایەكە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێی جولەكە بەشاری قودس دەبەستێتەوە‌و ئامانجی بە جوولەكە كردنی قودسە. ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی یەكێتی ئەورووپایە كە فەڕەنسا تێیدا ئەندامە. بزووتنەوەی (بایكۆتكردنی ئیسرائیل) ساڵی 2005 لەلایەن نزیكەی 200 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی فەڵەستینی پێكهێنرا‌و ئامانجیشی فشار خستنەسەر ئیسرائیلە لەرووی ئابووری و ئەكادیمی و كلتووری و سیاسیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە