کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەمبارێكی گەورەی هەڵگرتنی سوتەمەنی لەسلێمانی دروست دەكرێت

.

09:08 PM - 01/09/2015

بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی سوتەمەنی بریارە گەورەترین عەمباری سوتەمەنی لە سلێمانی دروست بكرێت كە توانای هەڵگرتنی 400 ملیۆن لیتر سووتەمەنی هەیە. لەمیانەی كۆبونەوەیەكی دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگادا رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی سلێمانی رۆژانە پێویستی بە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین هەیە بەڵام نیوەی ئەو برەی پێ‌ دەگات وپاڵاوگەی بازیانیش لەتوانایدایە رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت. وتیشی: یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكانی ئەو كێشەیە نەبوونی عەبارێكی گەورەو فراوانە بۆ هەڵگرتنی سوتەمەنی و ئەوەی هەیە تەنها بەشی هەڵگرتنی چەند رۆژێك دەكات. ئاماژەی بەوەشدا: كەلەسەر بوودجەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم چوار عەمباری گەورەی هەڵگرتنی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروست دەكرێت كەدوو عەمباریان لە شاری سلێمانی و یەك عەمباریان لە گەرمیان و ئەوەی دیكەشیان لە سنوری ئیدارەی  راپەڕین دەبێت و بەوەش ) سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین عەمبار هەڵگرتنی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە