.
07:22 PM - 01/09/2015
وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و گۆڕان لە هەڵەبجە لەبارەی پۆستەكانی پارێزگاكە كۆبوونەوە و رێكەوتن لەسەر ئەوەی یەك پاكێج یان هەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی تر. كۆبونەوەكە لەبارەگای مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی بەڕێوەچوو و رێكەوتن كە بە یەك پاكێجی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان گفتوگۆ بكەن. هەر لەكۆبوونەوەكەدا یەكێتی و گۆڕان بڕیاریاندا رۆژی پێنج شەممە یەكەم كۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەنجام بدەن.
m2a7yc4_nkA
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە