کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوە

.

04:24 PM - 01/09/2015

وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و گۆڕان لە هەڵەبجە  لەبارەی پۆستەكانی پارێزگاكە كۆبوونەوە و رێكەوتن لەسەر ئەوەی یەك پاكێج یان هەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی تر. كۆبوونەوەكە لەبارەگای مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی بەڕێوەچوو و رێكەوتن كە بە یەك پاكێجی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان گفتوگۆ بكەن. هەر لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی و گۆڕان بڕیاریاندا رۆژی پێنج شەممە یەكەم كۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو ئەنجام بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە