.
10:52 AM - 13/04/2015
ئازاری ددان به‌زۆری له‌ناكاو دێت و ئازارێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مه رێگه‌یه‌كی نایابه كه مێخه‌ك وه‌ك مادده‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه‌و سرِكه‌ر وایه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاره‌كه‌ت ناهێڵێت.
مێخه‌ك تامێكی شیرین و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سروشتی هه‌یه، مادده‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه‌و سرِكه‌رو به‌هێزه كه ئازاره‌كه‌ت ناهێڵێت، هه‌روه‌ها توانای پاككردنه‌وه و نه‌هێشتنی بۆنی ناوده‌می هه‌یه.
سێ رێگا هه‌ن كه‌پێویسته بیزانیت بۆ رزگاربوون له‌ددان ئێشه به‌هۆی به‌كارهێنانی مێخه‌كه‌وه:.
1- مێخه‌كی ته‌واو:
یه‌كه‌م شت كه پێویسته بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ناوده‌مت به ئاوی گه‌رم و سوێر بشۆیت، دوو بۆ سێ مێخه‌ك بكه‌یته ده‌مته‌وه له‌نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه ئازاره‌كه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م چاوه‌رِێ ده‌كه‌یت تا مێخه‌كه‌كان نه‌رم ده‌بن پاشان به‌هێواشی ده‌یانجوویت (تا ده‌كرێت به‌و ددانه‌ی كه ئازاری هه‌یه) دواتر مێخه‌كه‌كان زه‌یتێكی سروشتی ده‌رده‌ده‌ن ئازاره‌كه سارِێژ ده‌كات.
2. هارِاوه‌ی مێخه‌ك :
به‌هه‌مان شێوه پێویسته ناوده‌مت به ئاوی گه‌رم و سوێر بشۆیت، برِێكی كه‌م له هارِاوه‌كه ده‌كه‌یته سه‌ر ئه‌و ددانه‌ی ئازاره‌كه‌ی هه‌یه، پاشان پێویسته كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت چاوه‌رِێ بكه‌یت تا هه‌ست به كاریگه‌ری هارِاوه‌كه بكه‌یت.
3. زه‌یتی مێخه‌ك:
ئه‌مه یه‌كێكه له رێگا زۆر باوه‌كان بۆ به‌كارهێنانی مێخه‌ك دژی ئازاری ددان هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی كه پێویستن بۆ ئه‌م كاره بریتین له (زه‌یتی مێخه‌ك، گوێ پاككه‌ره‌وه‌و نیو كه‌وچكی چێشت زه‌یته زه‌یتون)، دوای شۆردنی ده‌مت به ئاوی گه‌رم و سوێر ناوده‌مت ئاماده ده‌كه‌یت بۆ تێكردنی زه‌یته‌كه، نیو كه‌وچك له‌زه‌یتی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك له‌زه‌یتی مێخه‌كه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و پاشان به گوێ پاككه‌ره‌وه‌كه برِێك له‌تێكه‌ڵه‌ی زه‌یته‌كان به‌هێواشی ده‌كه‌یته سه‌ر ئه‌و ددانه‌ی ئازاری هه‌یه.
سه‌رِه‌رِای ئه‌مه‌ش تۆ پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت چونكه ئه‌مه ته‌نها رِێگایه‌كی خێرا‌و كاتییه بۆ نه‌هێشتنی ئازاره‌كه، ددانت پاك بكه‌ره‌وه‌و دووربه له خواردنی شیرینی و خواردنی سوێر.
PUKmedia و / رِێباز نه‌زیر
سه‌رچاوه/ healthyfoodteam.com
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە