کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكهاتەی باشترینەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا دیاریكرا

.

03:46 PM - 01/09/2015

 هاوشێوەی  هەفتەی رابردووی لالیگا پێكهاتەی باشتریەكان دیاریكرا و بۆ هەفتەی دووەمیش تەنیا یەك یاریزانی بەرشەلۆنە لە پێكهاتەكەدایە، پێكهاتەكەش بریتیە لە گۆڵچی ئیدریس كامینی لە مالاگا، بەریگریكاران پێكهاتوون لە لۆپێز لە گرانادا و ڤێرمایلن لە بەرشەلۆنە و بێرناردۆ لە خیخۆن و گامێز لە ئەتلەتیكۆ مەدرید، هەر یەك لە خامیس رۆدریگێز لە ریاڵ مەدرید و گابی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەدریان لە ئیبار و نۆلیتۆ لە سێڵتا فیگۆ هێڵی ناوەراستیان پێكهێناوە، هێڵی هێرشبردنیش بریتیە لە گاریس بەیڵ لە ریاڵ مەدرید و سۆڵدادۆ لە ڤیاریاڵ، جێی باسە بەهۆی دابەزینی ئاستیان هەریەك لە میسی و رۆناڵدۆ ناویان لە پێكهاتەكەدا نەهاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە