کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاسمیرۆ بۆندەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ‌ كردەوە

.

03:44 PM - 01/09/2015

 یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانەكانی و ئەمجارە گرێبەستی كاسمیرۆی درێژكردەوە، ریاڵ مەدرید لەسەر پێگەی رەسمی یانەكە بڵاویانكردۆتەوە: دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی كاسمیرۆ، هەردوو لا گەیشتنە رێكەوتن لەسەر درێژكردنەوەی بۆندەكەی و بۆندی ئەو یاریزانە بەرازیلیەیان تا ساڵی 2021 درێژكردەوە، بەمەش دەرگای بەروی ئەو یانانە داخست كە دەیان ویست گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، ئەمەش لەسەر داوای فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە كە لە پێشتریشدا بۆندی چەند یاریزانێكی نوێ‌ كردەوە، كاسمیرۆ وەرزی رابردوو بە شێوازی خواستن لە یانەی پۆرتۆ یاری دەكرد و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كرد، ئیدارەی یانەكە بریاریاندا بیگەڕێنەوە یانەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە