کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە

.

10:47 AM - 01/09/2015

دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام لە بەغداد  كۆبوونەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنی و دۆسییەی چاكسازییەكان و شێوازیی بەهێزكردنی بنیادنانی دەوڵەت، ئامادەبوان پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوە كردارییەكان دەربڕی كە بەرژەوەندی گەلی عیراق زامن دەكات و ئەو چاكسازییە حكومیی و پەرلەمانییەش بەدی دێنێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ستایشی ئەو  ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە كرا كە سوپای عیراق و پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی و عەشایەری ئەنبار و بێجی و تەواوی ناوچەكانی عیراق بەڕێوەی دەبەن. هەرسێ سەرۆكایەتیەكە بەبایەخەوە باسیان لە گرنگی پەسەندكردنی یاسا سەرەكییەكان كرد لەوانەش یاسای پاسەوانی نیشتمانیی و دادگای ئیتحادی و ئاشتبوونەوەی گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە