.
03:01 PM - 31/08/2015
رووبەرووبوونەوەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا كۆتاییان پێهات و لە بەهێزترین یاری ئەو هەفتەیەشدا هەردوو یانەی سیڤیلیە و ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای رامۆن سانچێز پیسخوان بەیەك گەیشتن لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد تا لە دەقیقەی 35 دا كوكی گۆڵی پێشكەوتنی بە رۆخی بلانكۆس بەخشی و گێمی یەكەمیش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات لە گێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی بە تایبەتی لەلایەن یاریزانانی ئەتڵەتیكۆمەدریدەوە كە لە هەوڵێكی زۆردابوون جارێكی تر تۆری گۆڵی یانەی سیڤیلیەی خاوەن یاریگا بهەژێنن تا لە دەقیقەی 78 دا گابی گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد هەروەها لە دەقیقەی 85 یشدا جاكسۆن مارتینێز گۆڵێكی تری بۆ یانەكەی تۆمار كرد و سەرەنجامیش یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید توانی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە لە یانەی سیڤیلیە بباتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە