کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە

.

03:00 PM - 31/08/2015

لە ئەڵمانیاش یاریەكانی هەفتەی سێیەمی بۆندس لیگا كۆتاییان پێهات و یانەی بورسیادۆرتمۆندیش توانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی هێرتا بەرلینی بردەوە  لە میانی یاریەكی گرنگی ئەو هەفتەیەدا  یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی هێرتا بەرلینی كرد  یاریزانانی دۆرتمۆند تەنها پێویستیان لە 27 دەقیقە بوو تا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی ماتس هۆمێڵسەوە تۆمار بكەن  هەروەها لە گێمی دووەمی یاریەكەشدا یاریزانانی دۆرتمۆند بە ئاستێكی بەرزتر لە گێمی یەكەم دەركەوتن و لە دەقیقەی 51 یشدا بیر ئیمریك ئۆبامیانگ گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار كرد  بەڵام لە دەقیقەی 78 دا سالمۆن كالۆ گۆڵی یەكەمی یانەی هێرتا بەرلینی تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵەكانیشی كەم كردەوە  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا چەند هێرشێكی ترسناكیان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر  تا لە دوا دەقیقەی یاریەكەدا ئەدریان رامۆس گۆڵی دڵنیایی یانەكەی تۆمار كرد  لە كۆتایشدا یانەی بوروسیادۆرتمۆند یاریەكەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و بە جیاوازی تەنها گۆڵێك لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر كرد .  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە