کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما یاری لوتكەی هەفتەی دووەمی لە یۆڤانتۆس بردەوە

.

02:59 PM - 31/08/2015

لە درێژەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە یاری لوتكەی ئەو هەفتەیەشدا هەردوو یانەی رۆما و یۆڤانتۆس لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ رووبەرووی یەك بوونەوە  لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و هەوڵێكی زۆریشیاندا تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی رۆمای خاوەن یاریگا توانیان جڵەوی یاریەكە بگرنە دەست و چەند هێرشێكی یەك لە دوا یەكیش بخەنە سەر گۆڵی یانەی یۆڤانتۆس  تا لە دەقیقەی 62 دا میرالیم پیانیچ توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات  سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی خانمە پیرەكە لە هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەدا بوون  بەڵام لە دەقیقەی 80 دا ئیدین دزیكۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی رۆما تۆماركرد  دوا بەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یۆڤانتۆس چەند هێرشێكیان بردە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و لە دەقیقەی 88 یشدا توانیان گۆڵی یەكەم لە رێگەی پابلۆ دیبالاوە تۆمار بكەن  هەروەها لە پێش كۆتایی هاتنی یاریەكەش یاریزانانی یۆڤی نزیك بوون لە هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكە  بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی چیزینی گۆڵچی یانەی رۆماوە سەرجەم هەوڵەكانیان شكستی هێنا  سەرەنجام یانەی رۆما توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی یۆڤانتۆس دووچاری شكست بكاتەوە  جێ ی باسە بەو دۆراندنەش یانەی یۆڤانتۆس خراپترین دەستپێكی لە مێژووی یاریەكانی كاڵچۆ تۆمار كرد  بەوەی كە ئەو یانەیە لە 2 یاری یەكەمی خولەكەدا نەیتوانیوە هیچ خاڵێك بەدەست بهێنێت .   

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە