کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ: كۆنترۆڵكردنەوەی گوندەكان مەترسیی لەسەر ریگای كەركوك -بەغدا نەهێشت

.

02:32 PM - 31/08/2015

وەستا رەسوڵ رایدەگەیەنێت ئەو ناوچانەی لەچەندە رۆژی رابردوودا كۆنترۆڵكرانەوە مەترسی داعشی لەسەر رێگەی كەركوك بەغدا نەهێشت.
وەستا رەسوڵ فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری كەركوك لە لێدوانێكدا بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند ئەو گوندانەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئازادكران تاڕادەیەكی زۆر مەترسی داعشی لەسەر ناوچەكە نەهێشت ، وتیشی: ئازادكردنی ئەو گوندانە مەترسی لەسەر رێگای كەركوك- بەغداش نەهێشت،  ئاماژەی بەوەشكردپێشمەرگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی داعش لەئامادەباشیدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە