کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە لەگەڵ وەفدێكی سۆسیال دیموكراتی سوید كۆبوویەوە

.

02:28 PM - 31/08/2015

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیە گشتییەكانی دەرەوەی ی.ن.ك بەئامادەبوونی سەمیر ساڵح نوێنەری یەكێتی لەسوید پێشوازیكرد لەوەفدێكی سۆسیال دیموكراتی سوید كە پێكهاتبوون لەئەنالینا سۆرینسۆن ئەندامی پەرلەمانی سوید و پەرلەمانی ئەوروپا و لێپرسراوی تۆڕی پەیوەندییەكانی كورد و سوید، مۆرتین لۆفبێری جێگری لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سۆسیال دیموكرات و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی سۆسیال دیموكرات لەگەڵ كوردستان.
لەدیدارێكدا باس لەدوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان كرا، هاوكات تیشكخرایە سەر پەیوەندی نێوان سۆسیال دیموكراتی سوید و ی.ن.ك كە وەك دوو دەستە خوشك هاوشانی یەكتر خزمەت دەكەن.

XDgkBQcD-7Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە