کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە هەزارو 200 هاوڵاتیی توركی پەیوەندیان بەگروپە تیرۆریستیەكانەوە كردوە

.

02:26 PM - 31/08/2015

ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی توركیا كە پەیوەندیان بە گرووپە تیرۆریستییەكانەوە كردووە هەزار و 200 كەسی تێپەڕاندووە.
عەلی سەمین توێژەر و شارەزای كاروباری توركیا رایگەیاند: ئەنكەرە پێویستە بیر لەوە بكاتەوە كە چۆن رێگری لەچوونی هاوڵاتیانی بكات بۆ ناو گرووپە تیرۆریستیەكانی وەك داعش ، چونكە بەپێی ئامارەكان تا ئێستا هەزار و 200 هاوڵاتی توركیا پەیوەندییان بەگرووپە تیرۆریستیەكانەوە كردوە لە وانەش  داعش، ئەوەش مەترسیەكی گەورە لەسەر ناوخۆی توركیا دروست دەكات. 
شارەزایانی توركیا تەئكیدیان لەسەر ئەوەشكردۆتەوە كە توركیا بۆتە خاڵی پەڕینەوەی تیرۆریستان لەو بارەیەوە ساڵح بێجاكجا مامۆستای زانكۆی قادر هاس ئاماژەی بەوەداوە كە هاوڵاتیانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا و ئەوروپا توركیا وەك دەروازەی پەیوەندیكردنی بەداعشەوە بەكاردەهێنن.
هاوكات حكومەتی ئەكەپە تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە رێگە بەتێپەڕبوونی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە