کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەم نزیكانە پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دابەش دەكرێت

.

10:26 PM - 30/08/2015

لەبری 200 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 تەنها برێ:ی كەمی لێ‌  دابەشكراوەو لەگەڵ ئەوەشدا كار بۆ دابەشكردنی  چەكی پارەی گەنمی ئەمساڵ دەكرێت. لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان خەڵەف ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پارەی گەنمی جوتیارن خۆی لە دووبەشدا دەبینێتەوە كە بۆ پارەی گەنمی ساڵانی (2014) و (2015) دابەش بوون. وتیشی: لەپارەی گەنمی (2014) هێشتا بری (150) ملیاری ماوە بدرێت بە جوتیاران و بۆ پارەی گەنمی (2015) یش لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عیراق برێكی كەمی رەوانەكردوەو كە چەكی (5) ملیار دینارەو بەشی دوو رۆژی دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران ناكات.

0A15ZWNEzpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە