کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانی داستانی باشوری كەركوك دەكات

.

08:25 PM - 30/08/2015

 سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بۆ شەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگە لەشەڕەكانی چەند رۆژی ڕابردووی باشووری كەركوك پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەیان دەكات. لەپرسەنامەكەدا هاتووە: خانەوادە و بنەماڵەی سەربەرزی  فەرماندە و پێشمەرگە شەهیدەكانی داستانەكانی سەركەوتن لە باشوری كەركوك، بەداخەوەین بۆ بیستنی هەواڵی مەرگی رۆڵەكانتان، پرسەو هاوخەمیی سەرۆك مام جەلال بە یەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكانتان دەگەیەنین, لە ناخەو بەشدارییی خەمتان دەكەین. رۆڵە قارەمانەكانی ئێوە كە لە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش لە باشووری كەركوك شەهیدبوون  و بەوپەڕی ئازایەتیی و ورە بەرزییەوە گەورەترین داستانی سەركەوتنیان تۆمار كرد بەسەر دوژمنانی كورد و ئازادییدا. لەبەشێكی تری پرسەنامەكەی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلالدا ئاماژە بەوەكراوە: ئەم قوربانیدانە بەهەدەر ناچێ و پێودانگێكی بە‌هێز دەبێت بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتی بەگژاچوونەوەی تیرۆریستان تا رەگ و ریشەی تیرۆر و توندوتیژی دەردەهێنن و ئیرادەی گەلەكەشمان زیاتر بەهێز دەكات. لەپەروەدگاریش دەخوازین گیانی شەهیدان بە بەهەشتی نەمران شاد بكات، ئۆقرەیی و ئارامیش  بە هەموولایەك ببەخشیت چارەنووسیی تیرۆریستانیش شكست و لەناوچوون بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە