.
07:37 PM - 30/08/2015
نمایشكردنی فیلمی (محمد رسول الله) لە سینەماكانی ئێران دەستیپێكرد. فیلمەكە باس لە ژیانی پێغەمبەری دەكات لە كاتی لەدایكبووی تا تەمەنی 13 ساڵی كە بەرهەمێكی ئێرانییە و لە نزیكەی 140 ناوەندی نمایشكردنی فیلم لە پارێزگاكانی ئێران دەستی بە نمایشكردووە. فیلمەكە بۆچوونی زۆری لەسەرەو بەشێكی زۆری موسڵمانان و زانایانی ئاینی مەزهەبی سونە و بەتایبەتی شێخی ئەزهەر نمایشكردنی رەتدەكەنەوە، و بەپێچەوانەی ڕێساكانی ئاینی ئیسلام لەقەڵەمی دەدەن، ئەمەش بەهۆی پێگەی بەرزی پێغەمبەران، بەڵام ژمارەیەك لەزانایانی ئاینی نمایشكردنی فیلمەكە بەئاسایی دەزانن. لە بەشی یەكەمی فیلمەكەدا كە مەجید مەجیدی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و ماوەكەی 177 خولەكە منداڵێك ڕۆڵی پێغەمبەر دەبینێت كە تەنها لە پشتەوە وێنەی گیراوە و شێوەی دەرنەكەوتووە، بەڵام ژمارەیەك هونەرمەندی ئێرانی رۆڵی كەسایەتیە نزیكەكانی پێغەمبەر دەبینن و تێچوی فیلمەكەش زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە