کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەولێر ئاماری روداوەكانی سێ رۆژی نەورۆزی راگەیاند

.

09:29 PM - 24/03/2019



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری ڕووداوەكانی سێ ڕۆژی نەورۆزی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەكەش ١٦٠ حاڵەتی بریندار بەگوللـە و شەڕ و رووداوی هاتووچۆ و كەوتنە خوارەوە تۆماركراوە.
فاخیر كرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پلانی نەورۆزیان بەتەواوی جێبەجێكردووە. هەروەك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژە بەوەشدەكات بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە لەسنوری پارێزگای هەولێر 64 ڕووداوی برینداركردن تۆماركراوە و 91 حاڵەتی برینداربوون بە كەوتنەوە خوارەوە و  شەڕكرددن هەبووە لەگەڵ یەك  حاڵەتی خۆكوشتن.


lpvg_pdpiCg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە