کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی ئاراستەی هەسەدە و سوپای ئەمریكا دەكات

.

08:11 PM - 24/03/2019



بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش لەسوریا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پیرۆزبایی ئاراستەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای ئەمریكا دەكات.
لەبروسكە پیرۆزباییەكەیدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت:تەواوی ئەو خاكانە رزگاركران كە رۆژگارێك لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا بون لەعیراق و سوریا. دەشڵێت" وێڕای ئاراستەكردنی پیرۆزبایی خۆی  بەبۆنەی سەركەوتنی شەڕڤانانی هەسەدە بەهاوكاری  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە،بەڵام هێشتا كاری زۆر ماوە بكرێت بۆ كۆتاییهێنانی یەكجاری بە مەترسییەكانی تیرۆر  و توندڕەوی.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو" وڵاتەكەی  هەر بەچاوكراوەیی دەمێنێتەوە بەرامبەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە و تا لەناوبردنی یەكجارییان، بەردەوام دەبێت لەجەنگ لەدژیان لەهەر شوێنێكی ئەم جیهانەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە