کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبارەی باران بارین و دروستبونی لافاو هۆشدار بەهاوڵاتیان دەدرێت

.

07:34 PM - 24/03/2019



لەراگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ گەلی كوردستان نێردراوە قایمقامیەتی قەزای كەلار هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بەپێی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لەمشەودا ئەگەری باران بارینی بەهێز لە ئارادایە، هەروەك داوا دەكات بەتایبەتی ئەو خانووانەی دەكەونە سەر چەمی ڕووباری سیروان و هەروەها ئەو ماڵ و گەڕەك و ناوچانەی نزیكن لە ڕێڕەوی ئاوی لافاو و ناوچە نزماییەكانی دەوروبەری شارەكە ئاگاداربن لەمەترسی سەرهەڵدانی لافاو بەزووترین كات ئاگاداریان بكەنەوە.

 قایمقامیەتی كەلار راشیگەیاندووە: تیمە فریاگوزارییەكان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدان و بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش داوا دەكات هاوڵاتیان پەیوەندی بەتیمەكانەوە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە