کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ ترەمپ ئیمزا لەسەر دانپێدانان بە خاوەندارێتی جۆلان بۆ ئیسڕائیل دەكات

.

07:31 PM - 24/03/2019



بڕیاڕوایە سبەینێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی رەسمی ئیمزا لەسەر  بڕیاڕی دانپێدانانی ئەمریكا بكات بۆ بڕیاڕدان لە خاوەندارێتی بەرزاییەكانی جۆلان بۆ بەرژەوەندی ئیسڕائیل.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو" ئێستا كاتی ئەوەیە جیهان دان بەوەدا بنێت كە بەرزاییەكانی جۆلان سنوری خاكی ئیسڕائیلە بەوهۆیەی ئەو ناوچە سنورییە لەگەڵ سوریا گرنگییەكی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل هەیە.
دوای ئەو وتانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلان،  وڵاتانی جیهانی عەرەبی وئیسلامی و تەنانەت ئەوروپاش كاردانەوەیان بەرامبەر هەبوو. یەكێتیی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكدا  داواكەی ترەمپی رەتكردەوە بۆ دانپێدانان بە خاوەندارێتی بەرزاییەكانی جۆلان بۆ بەرژەوەندی ئیسڕائیل. هەروەك رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیاش بەتوندی رەخنەی لەو هەنگاوەی ئەمریكا گرت و وتی"  وەك توركیا بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەن ئیسڕائیل بەرزاییەكانی جۆلان بخاتە سەر سنوری جوگرافی خۆی و رایگەیاند: جۆلان هەروەك خاكی سوریا دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە