کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەساقیفەی ئۆرشەلیم سەردانی مەزاری مام جەلال دەكات

.

07:11 PM - 24/03/2019



دكتۆر ئەنبا ئەنتۆنیۆس سەرۆكی ئەساقیفەی ئۆرشەلیمی لەگەڵ وەفدێكی هاوڕێیدا لە سلێمانی سەردانی مەزاری مام جەلالیان كرد و لە لایەن هەڤالانی سكرتاریەتی سكرتێری گشتی و  سەید ئەحمەد بەرزنجی یاریدەدەری  سكرتێری گشتی بۆ كاروباری ئاینیەوە پێشوازیان لێكرا.
لە سەردانەكەیدا دكتۆر ئەنبا ئەنتۆنیۆس باسی لە ڕۆڵ و كاریگەری كەسایەتی مام جەلال كرد لە مێژوودا كە هەمیشە خەمخۆرێكی مرۆڤایەتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم ئایینە جیاوازەكان بووە,وتیشی ئێمە شتی جوان لە سەرۆك مام جەلالەوە فێربوون و بە شانازیەكی گەورەی دەزانن سەردانی مەزارەكەی بكەن.

kKbMOaNIuAU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە