.
06:42 PM - 24/03/2019
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤|٣|٢٠١٩ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا چاوی به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری كامل مالیكی كه‌وت و پێكه‌وه دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانیان تاوتوێكرد.
له‌و دیداره‌دا لێكه‌وته‌كانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی روباری دیجله له شاری موسڵ و گیان له ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتیان خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له لێپرسینه‌وه و دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه كردەوە ، كه كه‌مته‌رخه‌م و هۆكاری روودانی ئه‌و کارەساتە ئازار به‌خشه بوون.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باری خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵات و گرنگی ئه‌نجامدانی كاری جددی باسی لێوه‌كرا بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان و دابینكردنی سه‌رجه‌م ماف و داواكارییه‌كانیان له قۆناغی داهاتوودا.
له‌لای خۆیه‌وه نوری مالیكی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له چاودێریكردن و به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و پاڵپشتیكردنی هاووڵاتیان بۆ به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانیان به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە