.
06:33 PM - 24/03/2019
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا و لەگەڕەکێکی قەزای کەلار هاوڵاتیەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی و لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بڕی شەش دەفتەردۆلاری لێ دزرا . دوای تۆمارکردنی سکاڵای ئەوهاوڵاتییە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون کرد دوای وەرگرتنی زانیاری ورد مەفرەزەکانی 104ی کەلار لەنێو بازاڕی شار تۆمەتباریان دەستگیرکرد . لەئێستادا ڕەوانەی بەشی نەهێشتی تاوانی گەرمیان کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و بەپێی مادەی 446 بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە.
.
مقەدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە