کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دایك و باوكێكی سپی پێست منداڵێكی رەش پێستیان دەبێ

.

06:32 PM - 24/03/2019



لەروداوێكی نامۆدا ژنێك لە نەخۆشخانەی زانكۆی ڤالنسیا لە ئیسپانیا منداڵێكی رەش پێستی دەبێ و  هاوسەرەكەی بەهۆكاری سەیر و سەمەرە تۆمەبار دەكات بەوەی بەهۆیەوە كۆرپەكەیان رەش پێست بووە.
ماڵپەڕی ئۆیانت –ی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە"ئەو ژنەی تەمەنی 24 ساڵە، دوای ئەوەی منداڵێكی رەش پێستی دەبێت هەرچەندە  خۆی و هاوسەرەكەی سپی پێستن، هاوسەرەكەی تۆمەتبار دەكات بەوەی بەهۆی زۆر خواردنەوەی قاوە رەنگی پێستی منداڵەكەی بۆ رەش پێست گۆڕاوە.
ئەو روداوە مشتومڕێكی زۆری لەنێوان ئەو دوو هاوسەرە دروستكردووە كە لەمیدیاكانی ئیسپانیا دەنگی داوەتەوە و  پیاوەكەش هەرچەندە رایگەیاندووە" وەك كەسێكی رەگەز پەرست مامەڵە ناكات و گوێ بەرەنگی پێست نادات، بەڵام  ژنەكەی تۆمەتبار دەكات بەوەی رەنگە خیانەتی هاوسەرێتی لەگەڵ پیاوێكی رەشت كردبێت  بۆیە منداڵەكەیان رەش پێس بووە. هاوكات ژنەكە تۆمەتەكانی هاوسەرەكەی رەتكردۆتەوە و تەئكیدی كردۆتەوە لەوەی  هاوسەرەكەی رۆژانە بڕێكی زۆر قاوە دەخواتەوە و ئەوەش وایكردووە  رەنگی پێستی كۆرپەكەی بۆ رەشت پێست بگۆڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە