.
06:21 PM - 24/03/2019
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان عیرفان عبدل عه‌زیز و شاندێكی یاوه‌ری کرد ، لەو دیدارەدا باس لە په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منیه‌كان و رێگاچاره‌كانی له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان کرا.
سه‌رۆك كۆمار له میانی ئه‌و دیداره‌دا باسی له بارودۆخی گشتی وڵات و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رجه‌م كۆششه‌كان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه پێویستن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، هاوكات ئاماژه‌ی به‌و رووداوه جه‌رگبڕه‌ش كرد كه به‌سه‌ر شاری موسڵ هات و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رووداوه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ شاری موسڵ به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ به‌داوادچوونی رووداوه‌كان و وه‌ستانی له پاڵ هاووڵاتیانی عێراق له سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تیه‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە